سەردێڕ:

لیبیریا؛ بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێک لانیکەم ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:21:28/12/2023

1300 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی لیبیریا رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی پڕ لە بەنزین و کۆبوونەوەی خەڵکی لە نزیک رووداوەکە و دواتر تەقینەوەی تانکەرەکە، مەزندە دەکرێت زیاتر لە ٤٠ کەس گیانیان لەدەست دابێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی لیبیریا رایگەیاند، تانکەرێکی پڕ لە بەنزین بە دووری ١٣٠ کیلۆمەتر لە شاری مۆنرۆڤیای پایتەختی وڵاتەوە کەوتووەتە چاڵێکەوە و بەو هۆیەوە گڕی گرتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای وەرگەڕانی تانکەرەکە و پێش تەقینەوەی خەڵکێکی زۆر لێی کۆبوونەتەوە و دەستیان کردووە بە بردنی بەنزین لە تانکەرەکە.

ئەوەش خراوەتە روو، دیاری کردنی ژمارەی قوربانییەکان ئەستەمە چونە بەشێکیان بوون بە خۆڵەمێش و بەشێكی دیکەش بە سەختی بریندارن، بەڵام مەزندە دەکرێت زیاتر لە ٤٠ کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەست دابێت.

پۆلیسی لیبیریاش باس لەوە دەکات، ژمارەیەکی زۆر کەس تووشی سووتاوی بوون و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزتر ببێتەوە.













گەلەری