سەردێڕ:

بەهۆی زریانێکی موگناتیسییەوە؛ پێشبینی پچڕانی کارەبا و هێڵەکانی ئینتەرنێت لەسەر زەوی دەکرێت

PM:10:33:22/12/2023

4152 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی دروستبوونی زریانێکی موگناتیسی بەهێزەوە کە سەرچاوەکەی خۆرە، زانایان هۆشداری لە پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و کارەبا لەسەر زەوی دەدەن.


ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی 'دەیلی مەیل'ـی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی تەقینەوەی خۆر کە بەشێکە لە چالاکییەکانی خۆر و ماوەی ١١ ساڵ دەخایەنێت ئەگەری هەیە زریانێکی موگناتیسی بەهێز دروست ببێت.

باس لەوەش کراوە، زانایان پێشبینی دەکەن ئەو زریانە موگناتیسیە ببێتە هۆی پچڕانی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و کارەبا لەسەر زەوی .

لەوبارەیەشەوە، جاد قازی سەرۆکی پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر ئاماژەی بەوەکرد، خۆر چالاکی وەک پەڵەی خۆر و تەقینەوەی خۆر و زریانی کارۆموگناتیسی هەیە، کە بەشێوەیەکی گشتی بە زریانی خۆر ناسراوە.

باسی لەوەش کرد، چالاکییەکانی خۆر پۆلێن دەکرێت بۆ خول و تێکڕای خولەکەش ١١ ساڵ دەخایەنێت و لە ئێستادا لە خولی ٢٥ داین کە لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە دەستی پێکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەلێکسی گلۆڤەر رێکخەری خزمەتگوزاری کەشوهەوای بۆشایی ئاسمان ئەوەی خستووەتە روو، لە ١٤ـی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ خۆر گەورەترین هەڵچوونی خۆی ئەنجامدا کە بووە هۆی پچڕانی رادیۆیی مامناوەند لە ئەمریکای باشوور بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.













گەلەری