سەردێڕ:

تاوانە ئەلیکترۆنییەکان شەش ترلیۆن دۆلار زیانیان بە ئابووری جیهان گەیاندووە

AM:10:03:22/12/2023

1328 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ئاژانسی کاروباری نیشتیمانی قەتەر رایگەیاند، تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ـدا زیانی زیاتر لە شەش تریلیۆن دۆلار بە ئابووری جیهانی گەیاندووە. وتیشی، " لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا زیانەکان زۆر زیاتر دەبن."


خالید هاشمی، بەڕێوەبەری ئاژانسی کاروباری نیشتمانی بەهێزکردنی ئەلیکترۆنی قەتەر رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا، قەبارەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی جیهان شەش تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، زیانەکانی تاوانی ئەلیکترۆنی بریتین لە زیانگەیاندن و لەناوبردنی داتاکان، لەدەستدانی بەرهەمهێنان، دزینی پارە، خاوەندارێتی فیکری، داتای کەسی و دارایی، گەندەڵی و ساختەکاری، تێکدانی رەوتی ئاسایی کاروبارەکان، هەروەها رەشبگیری دەوڵەتان و حکومەتەکان و کەسایەتییە گشتیەکان.

ئەوەشی خستە روو، زیانەکان لە ساڵی ٢٠٢٥دا زۆر زیاتر دەبن و بۆ ١٠.٥ تریلیۆن دۆلار بەرز دەبنەوە، هاوکات ئەو ناوەند و دەزگایانەی رووبەرووی ئەو زیانانە دەبنەوە فراوانتر و کارامەتر دەبن.













گەلەری