سەردێڕ:

دوای ٤٨ ساڵ لە زیندانیکردنی؛ پیاوێکی ئەمریکی بێ تاوان دەرچوو

AM:09:47:22/12/2023

2728 جار خوێندراوەتەوە

دادوەری دادگای ئۆکڵەهۆما لە ئەمریکا بێتاوانی پیاوێکی راگەیاند، کە ماوەی ٤٨ ساڵە بە هەڵە و لەبەرامبەر کوشتنی کەسێک زیندانی کراوە ئەمەش بوو بە درێژترین زیندانیکردنی بە هەڵە لە مێژووی ئەمریکادا.


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کاونتی پالومبۆ، دادوەری سەرەکی دادگای ئۆکلاهۆما لە دانشتنێکی دادگادا بڕیاری ئازادکردنی گلین سیمۆنسی تەمەن ٧٠ساڵی دا کە بۆ ماوەی ٤٨ ساڵە بە بێ تاوان زیندانی کراوە، ئەمەش بوو بە درێژترین زیندانیکردنی بە هەڵە لە مێژووی ئەمریکادا.

ئاماژەیان بەوەش کرد، لە بڕیارەکەدا دادوەرەکە رایگەیاندووە، هیچ بەڵگەیەکی پێویست لە بەردەستدا نییە تا بتوانن سزای زیندانییەکەی گلین سیمۆنسدا نوێبکەنەوە. وتوشیەتی: "ئەو بەڵگانەشی تاکو ئێستا کۆکراونەتەوە یەکگرتوونین و بەس نیین بۆ سزادانەوەی سیمۆنس."

ئەوەش خراوەتە روو، لە دوای ئازادکردنی، سیمۆنس بە میدیاکانی وتووە، "ناتوانرێت ئەوەی بووە بیگێڕێتەوە، بەڵام ئەمە دەکرێت ببێت بە وانەیەک بۆ ئەو کەسانەی باوەڕیان بەوە نییە کە رۆژێک لە رۆژان خۆری راستی لە ئاسمانی تاریکدا هەڵدێت."

سیمۆنس لە ساڵی ١٩٧٥ـدا و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی دۆن رۆبەرتس بە تاوانی کوشتنی کەسێک سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر بەهۆی بڕیارەکانی دادگای باڵای ئەمریکا سەبارەت بە سزای لەسێدارەدان، سزاکەیان بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکرایەوە.













گەلەری