سەردێڕ:

رێنمایی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە پەتای وەرزی

PM:11:41:20/12/2023

1776 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوی کردەوە، پەتای وەرزی زیاتر لە کەشوهەوای مامناوەند و وەرزی زستان بڵاودەبێتەوە و بۆ خۆپاراستن لە گواستنەوەی ئەو پەتایە پێویستە بەردەوام دەمامک بەکاربهێندرێت و دەست بشۆردرێت.


رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوی کردەوە، پەتای وەرزی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدانە و تووشی هەموو تەمەنێک دەبێت و بە ئاسانی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکاتی تووشبوون بەو پەتایە، زۆربەی خەڵکی لە ماوەی هەفتەیەکدا چاکدەبنەوە بەڵام هەندێک کەس زیاتر دەخایەنێت تاوەکو چاکببنەوە بەتایبەت منداڵان و بەساڵاچووان و ئەو ژنانەی دووگیانن.

ئەوەشی خستووەتە روو، نیشانەکانی پەتای وەرزی بریتین لە تای لەناکاو و کۆکە و سەرئێشە و ئازاری ماسولکە و جومگەکان لەگەڵ قوڕگ ئێشە و ئاوی لوت.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، بۆ خۆپاراستن لە گواستنەوەی ئەو پەتایە پێویستە لەکاتی کۆکە یاخود پژمین دەم و لوت داپۆشرێت، هەروەها بەبەردەوامی دەست بشۆردرێت، بەڵام کاریگەرترین رێگا بۆ خۆپاراستن ئەوەیە لە رێگەی کوتانەوە چارەسەر وەربگیرێت.













گەلەری