سەردێڕ:

سعودیە؛ بەهۆی خواردنەوەی میزی حوشترەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:04:17:19/12/2023

3568 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، پاش ئەوەی پزیشکێکی رووەکی لە وڵاتی سعودیە بانگەشەی ئەوەیکرد بەبەکارهێنانی میزی حوشتر چارەسەری شێرپەنجە دەکات. دەشڵێت " وەک چارەسەر خواردنەوەی میزی حوشتریان بۆ نوسراوە و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانی لەدەستداوە".


ئەمرۆ سێشەممە، هەمام عەقیل، پزیشکی بەرگری و هەوکردن لە وڵاتی سعودیە بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند، یەکێک لە پزیشکە رووەکییەکان بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد چارەسەری شێرپەنجەی دۆزیوەتەوە و بە میزی حوشتر دەتوانێت چارەسەر ئەو نەخۆشییە بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، چەندین حاڵەت هەبوون کە دووچاری شێرپەنجە ببونەوە و بە ئاسانی دەکرا چارەسەر بکرێن، بەڵام نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە و چوونەتە لای ئەو پزیشکە. وتیشی " ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە پاش ئەوەی وەک کۆرسی چارەسەرکردن میزی حوشتریان بەکارهێناوە ".

باسی لەوەش کرد، جگە لە میز،شیری حوشتریشیان وەک چارەسەر پێدراوە کە بەهۆیەوە جەستەیان توشی هەوکردن بووە و بەشێکیشیان لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێریدان و چارەسەر وەردەگرن.

بەشێک لە پزیشکە رووەکییەکان لەچەندین وڵات بانگەشەیان بۆ بەکارهینانی میزی حوشتر دەکرد وەک چارەسەری نەخۆشی و لە هەرێمیش بە هەمان شێوە بانگەشەی بۆکراوە.













گەلەری