سەردێڕ:

بەهۆی بومەلەرزەوە لە چین زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:35:19/12/2023

1292 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی چین رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گانسۆ لە باکووری رۆژئاوای چین بەهۆی بومەلەرزەوە ١١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکیش برینداربوون. ئاماژە بەوەشکراوە، "گوڕی بومەلەرزەکە ٦.٨ پلە بووە."


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی خینهوای چین لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پاش ئەوەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی گانسۆ-جیشیشان لە باکووری رۆژئاوای چین بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی رێکختەر روویداوە، بەهۆیەوە ١١١ کەس گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە بە یەکەم بومەلەرزە دادەندرێت لە ناوچەکەدا کە بە گوڕی ٦.٨ پلەی رێختەر روویدابێت بەقوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر و ناوەندی بومەلەرزەکە لە دووری ١٠٢ کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی لانتژۆ بووە.

لای خۆشییەوە، هەریەک لە سکرتێری گشتی ناوەندی حزبی شیوعی چین و سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی رایانگەیاند، پێویستە بەخێرایی ئەو کەسانەی کە لەژێر پاشماوە و بەرد و باڵەخانەکاندا ماون بهێندرێنە دەرەوە پێش ئەوەی ژمارەکە روولەزیادبوون بکات، ئەمە لە کاتێکدایە تادێت ژمارەی بریندار و گیانلەدەستدان بەرزتر دەبێتەوە.

ئەوەش لە کاتێدایە، بە گوێرەی راپۆرتە جیهانییەکان و ناوەندەکانی بومەلەرزەزانی بەهۆی بومەلەرزەوە لە چین زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و کوشندەترین بومەلەرزەش لە ساڵی ١٥٥٦دا بووە کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٨٣٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

6.0-Magnitude Earthquake Kills 13, Injures 199 In China – Channels TelevisionMagnitude-6.2 quake kills 118 in northwestern China's Gansu - The Jerusalem Post












گەلەری