سەردێڕ:

ئەو شارەی ١٥٠٠ ساڵ ونبوو.. چۆن دۆزرایەوە؟

AM:09:17:18/12/2023

3444 جار خوێندراوەتەوە

شوێنەوارناسان توانیان شارێکی رۆمانی دێرین بدۆزنەوە لە رێگەی هەڵکۆڵینەوە، کە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئیتاڵیادا ون بووە و هیچ مرۆڤێک نەیتوانیوە بە درێژایی ئەم ماوەیە هیچ شوێنەوارێکی لێ بدۆزێتەوە.


لە درێژەی هەواڵەکەدا لە رۆژنامەی دەیلی مەیل، ئاماژە بەوە کراوە شوێنەوارناسانی بەریتانیا پاشماوەی ئەو شارەیان دۆزیوەتەوە کە سەردەمانێک یەکێک بووە لە خۆشترین شارەکان، زیاتر لە دوو هەزار کەس تێیدا نیشتەجێ بوون و لەو کاتەدا پاڵپشتی ئیمپراتۆری رۆمانی جولیۆس سیزاری وەرگرتووە.

باس لەوەش کراوە، ئەم شارە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ ساڵ بە جێهێڵراوە و پاشماوەی سەردەمی رۆمانییەکانی تێدا ماوە.

شارەکە ناوی "ئینتێرمنا لێریناس”ـە، دەکەوێتە رێگەی نێوان رۆما و نەبیس، هەرچەندە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا شوێنەوارناسەکان تەنها بە شوێنێکی بچووکی نیشتەجێبوونیان دەزانی، بەڵام شارێکی گەورە بووە کە شوێنی نیشتەجێبوون و پەرستگا و گەرماو و شانۆیەکی داپۆشراوی تێدابووە، نە بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە لەناوچووە، نە بەهۆی جەنگیشەوە.

شارەکە ٣١٢ ساڵ پێش زایین دامەزراوە، گومان دەکرێت لە سەدەی شەشەمدا بەهۆی هەڕەشەی داگیرکارییەوە شارەکە چۆڵکرابێت کە دەکاتە ١٠٠ ساڵ دوای رووخانی ئیمپراتۆرییەتی "رۆمانی بەهێز" .














گەلەری