سەردێڕ:

روسیا دەست بە کەمکردنەوەی رێژەی هەناردەکردنی نەوت دەکات

PM:11:34:17/12/2023

1472 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا رایگەیاند، بەر لە کۆتای ساڵ دەست بە کەمکردنەوەی رێژەی هەناردەکردنی نەوت دەکرێت بۆ بازاڕەکانی جیهان بەرێژەی ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.


ئەمرۆ یەکشەممە، ئەلێکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا بە ئاژانسی ئینتەرفاکسی راگەیاند، بڕیاربوو لە ساڵی نوێدا دەست بە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بەرێژەی ٢٠٠ هەزاربەرمیل بۆ بازاڕەکانی جیهان بکرێت، بەڵام بەر لەوادەی خۆی دەست بە کەمکردنەوەی هەناردەکردنەکە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕیارە لە پاش ئەوە هات کە کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس، داوای کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کرد.وتیشی " تا کۆتایی مانگی ئازار بەردەوامدەبن لەم کەمکردنەوەی هەناردەکردن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا کۆمەڵەی هەناردەکارانی نەوت ئۆپیک پڵەس لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا رایگەیاند، جیهان دووچاری کەمبوونەوەی نەوت نابێت و خواستنی دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بۆ ٢٠٢٤ـیش بە سەقامگیری دەمینێتەوە.

دوای ئەوەی کە هەریەک لە عێراق و چەن وڵاتێکی تر بەشیوەی خۆبەخشانە ئاستی بەرهەمهێنایان کەمکردەوە لە مانگی رابردوودا رۆژانە ٢٧ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار بەرمیل بەرهەمهێندراوە کە بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم ٥٧ هەزار بەرمیل کەمترە.













گەلەری