سەردێڕ:

قەبارەی زیانەکانی روسیا لە جەنگی ٢٢ مانگەی ئۆکرانیادا چەندە بووە؟

PM:10:05:17/12/2023

2300 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، لە ٢٢ مانگی جەنگدا نزیکەی ٣٥٠ هەزار سەربازی روسییان کوشتووە و نزیکە شەش هەزار تانکیشیان تێکشکاندووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٢ مانگی رابردوودا توانیویانە ٣٤٧ هەزار و ٧٠ سەربازی روسی بکوژن.

ئەوەشی خستووەتە روو، پێنج هەزار ٧٣٩ تانک، ١٠ هەزار و ٦٩٢ زرێپۆش، ١٠هەزار و ٧٦٦ تانکی سوتەمەنی، هەشت هەزار و ١٣٧ تۆپ هاوێژ، ٩٢٣ سیستمی موشەک هاوێژ، ٦٠٩ سیستمی بەرگری ئاسمانی، ٣٢٤ فڕۆکەی جەنگی، ٣٢٤هێلیکۆپتەر، شەش هەزار و ٢٧٨ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ٢٢ کەشتی و بەلەم و ژێردەریایی روسیا تێکبشکێنن.

لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکرد و تاکو ئێستاش بەردەوامی هەیە و بە سەدان هەزار سەرباز لە هەردوولا کوژراون و زیاتر لە شەش ملیۆن ئۆکرانیش ئاوارە بوون و لەسەرەتای جەنگەکەشەوە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و تاوەکو ئێستاش هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا بەردەوامە.













گەلەری