سەردێڕ:

بەلەمێک بە ٦٦ کۆچبەرەوە لە کەناڵی ئینگلیزدا نوقومبوو

PM:02:49:15/12/2023

1772 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران بە ٦٦ کۆچبەرەوە لە کەناڵی ئینگلیزدا نوقومبووە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکە لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە رزگارکراون.


ئەمڕۆ هەینی، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەلەمیکی کۆچبەران کە لە کەناڵی ئینگلیزدا نوقومبووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە رزگارکراون و دۆخی تەندروستی یەکێک لەو کۆچبەرانەی رزگارکراون ناجێگیرە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، بەلەمەکە ٦٦ کۆچبەری تێدابووە و بەهۆی هەبوونی کونێک لە ناویدا نزیک کاتژمێر یەکی شەو بە دوری شەش کیلۆمەتر لە کەنارەکانی فەرەنساوە نوقوم بووە.

ئەوەشیان خستە روو، رزگاربووان گواستراونەتەوە بۆ شاری کاڵاس و بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ئەمساڵ زیاتر لە ٢٩ هەزار کەس بە بەلەمی بچووک گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو نزیکەی یەک لەسەر سێ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ توندکردنەوەی سنورەکان و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای ناردنی پەنابەران بۆ روەندا.













گەلەری