سەردێڕ:

نوێنەرانی ١٥٣ وڵات دەنگیان بە ئاگربەستی نێوان غەززە و ئیسرائیل دا

AM:11:39:13/12/2023

1928 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ئاگربەستی نێوان غەززە و ئسرائیلی پەسەند کرد و تیایدا ١٥٣ وڵات دەنگیان بەوە داوە کە ئاگر بەستی بەپەلە بکرێت. کۆمەڵەکە دەڵێت، پێویستە چی زووە ئاگربەست بکرێت بۆ ئەوەی غەززە توشی کۆمەڵکوژی زیتر نەبێت.


کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکیان پەسەند کرد تێیدا داوای ئاگربەستی شەڕی نێوان غەززە و ئیسرائیل دەکات و ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە ئەنجومەنەکە لەژێر رۆشنایی ئاسایشدا بڕیاری ئاگربەست بدات.

باس لەوەشکراوە، لەکۆی ١٨٦ وڵات، جگە لەو ١٥٣ وڵاتەی داوای ئاگربەستیان کردووە، نوێنەری ١٠ وڵات دەنگیان بە نەخێر داوە و نوێنەری ٢٣ وڵاتیش بەژداریان نەکردووە.

لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە دوای هێرشێکی چەکدارانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لە هەردوولا بە هەزاران کوژراو و بریندار هەیە.













گەلەری