سەردێڕ:

دیارترین ١١ ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە مێژوودا کامانەن؟

AM:10:30:27/11/2023

2500 جار خوێندراوەتەوە

لە مێژووی ناکۆکییەکانی نێوانیاندا ئیسرائیل و حەماس چەندین جار ئاگربەستیان ئەنجامداوە، کە دیاریترینیان ١١ ئاگربەستی نێوانیانە و دوێنێش ئاگربەستێک دەستیپێکرد و بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.


لە کۆتا ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە دوێنێ رایانگەیاند، بەپێی رێککەوتنی هەردوولا بڕیارە ماوەی چوار رۆژ ئاگربەست بەردەوام بێت.

ئاگربەستەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل

یەکەم: ئاگربەستی لە ساڵی ١٩٦٨ کە بە ئاگربەستی ئاسمان ناسراوە، تێیدا ئاگربەست لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ ئازادکردنی ١٠٠ دیلی ئیسرایلی کە لە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلیدا دەستبەسەرکرابوون بەرامبەر بە ٣٧ فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل.

دووەم: ئاگربەستی فڕۆکەکان لە ساڵی ١٩٦٩، حەماس شکستی هێنا لە فڕاندنی فڕۆکەیەک بۆیە لەلایەن هیزەکانی ئیسرائیل و بەریتانیا لەیلا خالد جوڵینەری هێزەکە دەستبەسەرکرا و لەرێی ئاگربەستێکەوە ئازادکرا.

سێیەم: ئاگربەستی بزوتنەی فەتح- ١٩٧١، ئیسرائیل ئاگربەستی راگەیاند بەرامبەر بە ئازادکردنی شاموئێل فایز، لە بەرامبەریشدا محمود بکر حجازی سەر بە بزوتنەوەی فەتح ئازادبکرێ لە ئیسرائیل.

چوارەم: ئاگربەستی نەورەس- ١٩٧٩، ئیسرائیل ئاگربەستیکی ئەنجامدا و رازیبوو بە ئازادکردنی ٧٦ کەسی فەڵەستینی بەرامبەر بە یەک سەبازی ئیسرائیل بەناوی ئیبراهیم عمران.

پینجەم: ئاگربەستی مۆساد- ١٩٨٠، ئیسرائیل بڕیاری دا بەرامبەر بە ئازادکردنی داود موفتی هەواڵگری مۆساد، مەهدی سیسی وتەبێژی بزوتنەوەی فەتح ئازادبکات.

شەشەم: ئاگربەستی ئەنسار- ١٩٨٣، ئاگربەستێکی گەورە کرا لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل کە بەرامبەر بە ئازدکردنی شەش سەربازی ئیسرائیل، چوار هەزار و ٧٠٠ فەڵەستینی و لوبنانی ئازادکران.

حەوتەم: ئاگربەستی جەلیل- ١٩٨٥، ئیسرائیل ئاگربەستیکی ئەنجامدا و هەستا بە ئازادکردنی هەزار و ١٥٥ فەيڵستینی بەرامبەر بە سێ سەربازی ئیسرائیلی.

هەشتەم: ئاگربەستی تەل ئەبیب- ١٩٩٧، کە ئاگربەستی نێوان حکومەتی ئەردەن و ئیسرائیلی بوو لە ناوچەکە، بەرامبەر بە ئازادکردنی دوو هەواڵگری دەزگای مۆساد و لەبەرامبەریشدا شێخ ئەحمەد یاسینی جوڵێنەری هیزەکانی فەتح لە ئەردەن.

نۆیەم: ئاگربەستی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٩، ئیسرائیل هەستا بە ئازادکردنی ٢٠ کەسی فەڵەستینی بەرامبەر بە گرتە ڤیدیۆیەک کە سەربازیکی ئیسرایلی لە کەسێک دەدات بە جەڵد.

دەیەم: ئاگربەستی ئۆکتۆبەری ٢٠١١، ئیسرائیل بەرامبەر بە سەربازێکی بە ناوی جەلعاد شالیت هەستا بە ئازادکردنی هەزار و ٢٧ کەس.

یازدەیەم: ئاگربەستی تۆفان- ٢٠٢٣، بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڕیاردراوە بە ئازادکردنی ٥٠ ئیسرائیلی و لەبەرامبەریشدا ئازادکردنی ١٥٠ فەڵەستینی لە ئیسرائیل.

دوێنێش ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ماوەی چوار رۆژ دەستی پێکرد و لە یەکەم رۆژی ئاگربەستدا، حەماس ١٣ بارمتەی ئیسرائیلی و ١١ بارمتەی بیانی بەرامبەر بە ٣٩ بارمتەی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازادکرد و بەردەوام دەبن لە ئازادکردنی بارمتەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە، جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.


 













گەلەری