سەردێڕ:

حەماس: ١٧ دیلی دیکەمان ئازادکردووە

PM:07:37:26/11/2023

1800 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس ١٧ دیلی دیکەی رادەستی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای ئیسرئیل رایگەیاند، حەماس لەو ٢٤٠ بارمتەیەی کە لایەتی ١٤ دیلی دیکەی ئیسرائیلی و سێ دیلی بیانی رادەستی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی کردووە.

هاوکات، گروپی چەکداری حەماس لای خۆیەوە رادەستکردنی بارمتەکانی بە خاچی سوری نێودەوڵەتی پشتڕاستکردەوە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لە رۆژی هەینی هەفتەی رابردوودا حەماس و ئیسرائیل بۆ ماوەی چوار رۆژ ئاگربەستیان راگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی ئاگربەستەکەیاندا حەماس ٥٠ دیلی ئیسرائیلی و بیانی ئازاد کردووە و ئیسرائیلیش ١٥٠ بارمتەی فەڵەستینی ئازاد کردووە.













گەلەری