سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێم رێکنەکەوتوین

PM:02:51:21/11/2023

11800 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێمدا رێکنەکەوتون.


ئەمڕۆ سێشەممە، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا لەگەڵ هەرێم لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگەی تورکیاوە رێکنەکەوتون.

هاوکات، چاوگێک لە کۆمپانیای سۆمۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرپرسانی هەرێم دەیانەوێت گرێبەستەکانی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان وەک خۆی بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، "بەرپرسانی هەرێم دەیانەوێت بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ٣١ دۆلاری بۆ تێچوو و گواستنەوە بێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و شاندێکی یاوەری بۆ رێککەوتن لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم و دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە سەردانی هەولێریان کرد، بەڵام تا ئێستا لەسەر پرسی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان رێکنەکەوتون.

 

 













گەلەری