سەردێڕ:

ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

PM:11:59:20/11/2023

16932 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ناوچەکانی ئامێدی‌ و کانی‌ ماسی‌ و چامانکێ لەگەڵ حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی شەپۆلی بەفربارین دەیانگرێتەوە.


رۆژی دووشەممە، کەشناسی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت ئەم شەو نمە باران و بارانى مام ناوەندى بچڕ بچڕ بەردەوام بێت لە سەنتەرى شارەکان و لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵات بارانى مام ناوەند ببارێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، شەپۆلێکی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک ناوچەکانی وەک ئامێدی‌ و کانی‌ ماسی‌ و چامانکێ لەگەڵ حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی دەبارێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، لەگەڵ بەردەوامبوونی بارانبارین و هاتنی شەپۆلی بەفربارین پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.













گەلەری