سەردێڕ:

لەهێرشێکی چەکداریدا ٣٠ ئەندامی هێزەکانی سوریا گیانیان لەدەستدا

PM:07:52:08/11/2023

1992 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوریا رایگەیاند، پاش بۆردومانکردنی چەند مۆڵگەیەکی گروپە چەکدارەکان لە لایەن هێزەکانی سوریاوە، گروپێکی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی هێزەکانی سوریا و بەوهۆیەوە ٣٠ ئەندامی هێزەکانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ چوار شەممە، روانگەی سوری لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر خاڵە سەربازیەکانی رووسەفە چوار سەرباز و ٢٦ ئەندامی هێزەکانی سوپای سوریا کوژران.

ئاماژە بەوەش کراوە، چەند سەربازێک وئەندامێکی دیکەی هێزەکانی سوریا بە سەختی برینداربوون و پێشبینیش دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزتر ببێتەوە.

هاوکات، میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشی بەردەوامی گروپە چەکدارەکانەوە، ژمارەی گیان لەدەستدانی سەرباز و ئەندامانی هێزەکانی سوریا لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی بەڵگەنامەکانی روانگەی هێزەکانی سوریا، ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٥١٤ کەس.













گەلەری