سەردێڕ:

حەماس: بەشێک لە دیلە بە رەگەز بیانییەکان ئازاد دەکەین

PM:11:53:31/10/2023

3384 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بەشێک لە دیلە ئیسرائیلی و بیانییەکانی ژێردەستیان ئازاد دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە پەیامێکی ڤیدۆییدا سەبارەت بە دیلەکان رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا بەشێک لە دیلە ئیسرائیلی و بیانییەکانی ژێردەستیان ئازاد بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن چەند وڵاتێکەوە داوایان لێکراوە بەشێک لە دیلەکان کە بە رەگەز بیانین ئازادبکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش نێوەندگیرەکان ئاگادار دەکەنەوە لەماوەیەکی نزیکدا بەشێک لە دیلە بە رەگەز بیانییەکان ئازاد دەکەن.

هاوکات هەفتەی رابردوو، گروپی چەکداری حەماس بڵاویکردەوە، دوو بارمتەی دیکەی ئیسرائیلیان ئازاد کرد چونکە باری تەندروستیان باش نەبووە و پێشتریش دایک و کچێکی ئەمریکییان ئازادکردووە.

لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە و بەهۆیەوە لە هەردوولا هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.


 













گەلەری