سەردێڕ:

خۆپیشاندانی بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکێکی کۆیە

PM:06:01:28/09/2021

5028 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکێکی کۆیە خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد شەقامی سەرەکی گەڕەکەکەیان بۆ نۆژەنبکەنەوە.


هاوکات، یەکێک لە بەشداربوونی خۆپیشاندانەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، زۆرترین تەنکەر لەسەر ئەم رێگایە هاتوچۆ دەکات، بەڵام هێشتا جادەکەیان بۆ چاکنەکراوە.

یەکێکی دیکە لە بەشداربووان ئاماژەی بەوەکرد، درێژی شەقامەکە دوو کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام ماوەیەکی زۆرە داوای چاککردنی ئەم شەقامەکەن و چاکنەکراوە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و حزبەکانی دەسەڵات بەڵێنی گەورە بە خەڵک دەدەن، بەڵام ناتوانن تەنانەت شەقامێک چاکبکەن.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا حزبەکانی دەسەڵات دوای ٣٠ ساڵ حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەڵێنەکانی ساڵی رابردوو دەدەنەوە بە هاوڵاتییان لە کاتێکدا کە تاوەکو ئێستا گرفتە سەرەتاییەکانی وەک خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان چارەسەر نەکراوە.

 

بڕیارە ١٠ی ١٠ هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بە شێوەیەکی فراوان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ئەو لایەنانە سزا بدەن کە چەندین ساڵە سەرەڕای ئەوەی لە دەسەڵاتدا بوون، بەڵام خزمەتی هاوڵاتییانیان نەکردووە.














گەلەری