سەردێڕ:

سزای زیندانیکردنیان بەسەر دوو سەرۆکوەزیرانی پێشووتری وڵاتێکی عەرەبیدا سەپێندرا

AM:09:59:28/09/2021

4044 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای جەزائیر، بە تۆمەتی گەندەڵی سزای زیندانیکردنی بەسەر دوو سەرۆکوەزیرانی پێشووترى وڵاتەکەدا سەپاند.


بەگوێرەی میدیاکانی جەزائیر، ئەحمەد ئەویەحی کە لە ساڵانی ١٩٩٥ تا ساڵی ٢٠١٩ بۆماوەی چوار جار سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بوو، لەلایەن دادگای باڵاوە سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، عەبدولمەلیک سەلال، کە لە ساڵی ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠١٧ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بووە سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی دادگا، ئەحمەد ئەویەحی بەهۆی بەهەدەردان و سپیکردنەوەى پارەوە ئەو سزاییەی بەسەردا سەپێنراوە، عەبدولمەلیک سلالیش بەهۆی سخوڕی ئابوری و زیانگەیاندن بە ئابوری وڵات سزاکەی بەسەردا سەپێنراوە.

لای راستی وێنەکە ئەحمەد ئەویەحیە و لای چەپیش عەبدولمەلیک سەلالە.

قطار المحاكمات يواصل ملاحقة رموز بوتفليقة.. محكمة جزائرية تقضى بسجن رئيسى وزراء الجزائر السابقين خمس سنوات لإدانتهما بارتكاب جرائم اقتصادية ومالية.. " أويحيى" و"سلال" يحاكمان فى عدة قضايا بعد اتهامات بالفساد













گەلەری