AM:08:36:28/09/2021
3924 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له كۆشكی سپی و له به‌رده‌م زوومی كامێراكاندا دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرت كه به "دۆزی پشتیوانیی" ناوده‌برێت.
جۆ بایدن كه دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای به‌رهه‌مهاتوو له‌لایه‌ن فایزه‌ر-بایۆنتێكی له كانوونی یه‌كه‌مدا و دۆزی دووه‌می له كانوونی دووه‌مدا، وه‌رگرتووه، ئه‌مڕۆ له كۆشكی سپی له‌به‌رده‌م كامێراكاندا دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرت كه به "دۆزی پشتیوانیی" ناوده‌برێت.
بایدن له وته‌یه‌كدا
به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كە باسی لەوەکرد، دۆزی سێیه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر-بایۆنتێك
بۆ كه‌سانی سه‌رو ٦٥ ساڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره، په‌سه‌ند
كراوه و دۆزی سێیه‌می جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤاكسینیش ره‌نگه به‌مزووانه په‌سه‌ند
بكرێن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا
باسی له‌وه كرد، كاری له پێشینه‌یان بریتییه له‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆرتر بكوتن و رایگەیاند،
"ئه‌مه په‌تای ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خۆیان ناكوتن."