سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکی گیانی لەدەستدا

PM:11:12:27/09/2021

18704 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری ناحیەی خەلەکان خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکی گیانی لەدەستدا.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ بووە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە.

دەشڵێت، "گەنجەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی بووە، ناوی مستەفا عەلائەدینە و لە جادەی سەرەکیی خەلەکان-دوکان توشی رووداوەکە بووە."

لەو بارەیەشەوە، سیروان سەرحەد قائیمقامی دوکان پرسەنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کە ئەو کوڕە کوڕی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دوکانە.

مستەفا عەلائەدینە ئەو کۆڕەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا













گەلەری