سەردێڕ:

لەبارەی موچەوە؛ ئەم چینە ئاگادار دەکرێنەوە

PM:08:29:26/09/2021

47204 جار خوێندراوەتەوە

پەروەردەی رانیە ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنورەکەی دەکاتەوە کە سەردانی ژمێریاری وانەبێژی بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مامۆستایان بۆ مانگی ئازاری ساڵی رابردوو.


لە راگەیاندراوێکدا پەروەردەی رانیە بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتیەکان و خوێندنگا ئامادەیەکانی سنوری پەروەردەکەمان دەکەین سبەینێ دووشەممە سەردانی ژمێریاریان بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو.

ئەوەش هاتووە، کە کاتژمێر ٩:٣٠ سەردانی ژمێریاری بکەن و ئەو پارەیەی وەریشیدەگرن بۆ مانگی ئازاری ٢٠٢١ـە.

لە هەرێمى کوردستان نزیکەى ٢٠ هەزار مامۆستای وانەبیژ هەیە کە ئەمانە دانەمەزراون و پێشتر حکومەتى هەرێم شایستەیەکى دیاریکراوى بۆ بڕیبوونەوە بەبڕى ٣٠٠ هەزار بۆ مامۆستایانى هەڵگرى بروانامەى بەکالۆریۆس و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆم.













گەلەری