AM:10:04:19/09/2023
9616 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی، چەند کاتژمێرێک پێش بۆردومانەکەی فرۆکەخانەی عەربەت سێ کەسی نەناسراو چونەتە ناو فرۆکەخانەکە بۆ مەشق و راهێنان وپاش چەند کاتژمێرێک فرۆکەخانەکە دووجار بۆردومان کراوە .
پەیامنێری ئێن ئارتی ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی ١٨ـی ئەیلول سێ کەسی نەناسراو بۆ مەشقی فرۆکەوانی رۆشتونەتە فرۆکەخانەی عەربەت و هێزێکی دژەتیرۆر بۆ مەشق و راهێنان لەوێبوون.
باسی لەوەشکرد،
پاش چەند کاتژمێرێک لەمانەوەی ئەو سێ کەسە نەناسراوە دووجار بۆردومانی فرۆکەخانەکە
کراوە، بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانی لەدەستداوە و ١٥ کەسیش بریندراوبوون وە سێ کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە سەر بە هێزەکانی دژەتیرۆر بوون .
رۆژی رابردوو، فڕۆکەخانەی
کشتوکاڵی عەربەت بۆردوومانکراو و لە هەولێریش هێرش کرایە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و بەهۆیەوە
کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئیحسان سابیر –
سلێمانی