سەردێڕ:

کەی موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت؟

PM:06:39:26/09/2021

104480 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەپێی لیستی دابەشکردنی موچە رۆژی چوارشەممە، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و بەگوێرەی لیستی دابەشکردنی موچە وەزارەتی پەروەردە رۆژی چوارشەممە، موچە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدایە و ئەگەر پارەکە بگات، دابەشکردنی موچە خێراتر دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ، موچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکرا.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.

هێرش قادر، هەولێر

 













گەلەری