سەردێڕ:

تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی پەتا لەناو منداڵاندا روونکردنەوە دەدات

PM:06:19:26/09/2021

11256 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەم ماوەیەدا بەشێک لە منداڵان توشی چەند جۆرە پەتایەک بوون و بەشی زۆریان بەسوکی دەیگرن، کە باسی لە نیشانەکان و هۆکارەکانی کردووە و دەڵێت، بەشێوەیەکی گشتی بەشێکیان پەتای وەرزییە.


تەندروستی سلێمانی لە زاری پشدەر عەبدوڵا پزیشک و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان زانیاری لەبارەی جۆرە پەتایەك بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، پەتایەک بڵاوبووەتەوە لە ناو منداڵاندا کە لە گرنگترین نیشانەکانی پەتاکە بریتییە لە "تا، کۆکە، هەڵامەت، سکچون، رشانەوە، ئازاری سک و سەرئێشە"، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە و دوای چەند رۆژێکی کەم بار و دۆخیان باش دەبێت و دەنێردرێنە ماڵەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەشێك لە منداڵەکان نیشانەکانیان سوکن و لەبەشێکی دیکەشیان بەتوندی توشدەبن.

باسی لەوەشکردووە، بەپێی نیشانەکان شیکارییان بۆ دەکرێت و بۆیاندەرکەوتووە بەشێکیان توشی کۆرۆنا بوون و بەشێکی دیکەشیان دووچاری هەڵامەتی وەرزی بوونەتەوە.

راشیگەیاندووە، لە ئێستادا باشترین رێکار کە بگیرێتەبەر خۆپارێزییە و منداڵان فێر بکرێن کە چۆن خۆپارێزی بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، یەکێک لەو حاڵەتانەی منداڵ لە سەرەتاکانی تەمەنی توشی دەبێت بەرزبوونەوەی رێژەی پلەی گەرمی جەستەیەتی، کە ئەگەر پلەی گەرمی لەشی منداڵەکەکە گەیشتە سەرو ٣٧ پلەی واتە تای هەیە، لەو کاتانەشدا دایک و باوکان دەتوانن بە راوێژکردن لەگەڵ کەسانی شارەزا لە ماڵەوە تایەکەی دابەزێنن.













گەلەری