ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی ھەبێت لە پاش بە دەستھێنانی دوایین بڕوانامە و دەبێت لە ھەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە ھەمان بوار بێت).
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە ھیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
لەبارەی وادەی پێشکەشکردنی دۆکیومێنتەکانەوە راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، دەبێت پێش (٢٨/١٠/٢٠٢١) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنھا ڕۆژانی (٢٦و٢٧و ٢٨/١٠/٢٠٢١) دۆکیومێنتەکان وەردەگیرێن، واتا رۆژانی پێش (٢٦/١٠) و پاش (٢٨/١٠/٢٠٢١) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن.
لەبارەی فۆڕمی پشکینینی تەندروستییەوە لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دەبێت فۆرمی پشکنینی تەندروستی پڕ بکرێتەوە و دواتر پشتراستکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە دەبێت.
ھەروەھا، لەبارەی رەوشت بەرزیەوە تیایدا ھاتووە، بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی نەبونی پێشینەی تاوان کە پشتراست کرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدارەوە.
لە کۆتایدا ھاتووە، بۆ ھەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسولخانەی گشتی وڵاتی چین لە ھەولێر لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١٧٣١٧٥٣٢
ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn
کـ ، ئـ