سەردێڕ:

بەهۆی مەترسی لافاو ٤٠ هەزار کەس لە خێرسون دەگوازرێنەوە

PM:02:27:07/06/2023

1980 جار خوێندراوەتەوە

بە هۆی بۆردومان کردنی بەنداو و وێستگەی کاخۆڤکا و دروست بوونی لافاو، پێویستە ٤٠ هەزار دانیشتوی خێرسون بگوازرێنەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام.


دوو رۆژ لەمەوبەر بەنداوی کاخۆڤکا لە خێرسن تەقێندرایەوە کە ئێستا ئەو شوێنە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای روسیادایە و دوابەدوای تەقاندنەوەی بەنداوەکەش هۆشداری لە مەترسی دروست بوونی لافاو درا.

لەوبارەیەوە ئالێکساندەر پرۆکودین سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی خێرسۆن کەم بوونەوەی ئاستی ئەو لافاوەی راگەیاند کە بەهۆی بۆردومان کردنی بەنداو و وێستگەی کاخۆڤکاوە دروست بووە.

ناوبراو، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە شەوی رابردوو رووداوی نائاسایی رووینەداوە و رایگەیاندووە، "ئاستی لافاوەکە دادەبەزێت بەڵام بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بەر بەنداوەکە کەوتووە هاتنی ئاو بەردەوامە، بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکانیان ئاستی ئاوەکە لە ماوەی ٢٠ کاتژمێردا مەترێکی دیکە بەرز دەبێتەوە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەیانی ئەمڕۆ هەزار و ٨٥٢ خانوو لە لای راستی روباری دینیەپەر ژێر ئاو کەوتون و هەزار و ٤٥٧ کەسیش لەو ناوچەیە گوازراونەتەوە.

روباری دینیەپەر کە بە ناوچەی خێرسۆندا تێدەپەڕێت، لایەکی لە ژێر کۆنتڕۆڵی روسیادایە.













گەلەری