وەزارەتی بەرگری سودان داوای لەو هاوڵاتیانە کرد کە توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە سەردانی نزیکترین بنکەی سەربازی بکەن بۆ وەرگرتنی چەک.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگری سودان لە راگەیاندراوێکدا داوای لە سەربازا خانەشینبووەکانی سوپای سودان و هەر هاووڵاتییەکی دیکە کرد کە توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە سەردانی نزیکترین بنکەی سەربازی بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەک دەدرێت بەو هاوڵاتیانە
لە پیناو پاراستنی خێزان دراوسێ و ماڵ و سامانیان.
بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی
رووبەڕووبووونەوە چەکدارییەکانی سودانەوە تا ئێستا یەک ملیۆن سودانی لە وڵاتەکەیان
ئاوارە بوون و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار سودانبی دیکەش روویان لە وڵاتانی دراوسێی سودان
کردووە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە رێکەوتی ١٥ی نیسان
ململانێی چەکداری لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت
و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە دروستبوو و سەرەڕای داواکاری نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی
شەڕ و راگەیاندنی ئاگر بەست بەڵام تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی
٢٠١٣ دەرکەوتن و هێزێکی چەکداری فەرمین و لە سەردەمی جەنگی دارفور بە ناوی عومەر بەشیری
سەرۆکی پێشووی سودان دەجەنگان.