سەردێڕ:

ھەسەدە لەبارەی بەئامانجگرتنی 'مەزڵوم عەبدی'ـیەوە روونکردنەوە دەدات

PM:11:46:07/04/2023

78596 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە کە باس لە بەئامانجگرتنی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) دەکات.


فەرهاد شامی بەڕێوەبەری راگەیاندنی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زانیاری و هەواڵانەی باس لە بەئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن دوورن لە راستییەوە.

باسی لەوەشکردووە، مەزڵوم عەبدی لە ئێستادا لە ئەرکدایە و ئەو هەواڵە ساختانە بە ئامانجی رەشبگیری سیاسی بەرامبەر هەندێک هێز لە باشووری کوردستان بڵاودەکرێنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە نزیک سیاجی فڕۆكەخانەکە تەقینەوەیەک روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. دەشڵێت، "گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوامن."

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوەکەی ئاسایشی فرۆکەخانەش دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە هێرشەکە بۆ بەئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سلێمانی کراوە.













گەلەری