سەردێڕ:

ئاگادارییەک بۆ خاوەن ئاژەڵەکان

PM:09:05:20/03/2023

6132 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان رایگەیاند، ماوەی مانگێکە لە ژێر ناونیشانی "کوردستانێکی سەوز بۆ هەمووان" ھەستاون بەچاندنی نەمام، بەڵام ئاژەڵە ماڵییەکان خاوەنەکانیان بەرەڵایانکردوون و زیانیانگەیاندووە، بۆیە ئەوان ناچارن سزای توند بۆ خاوەن ئاژەڵەکان دەربکەن.


بەشی راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لای ھەمووان ئاشکرایە کە ماوەی مانگێکە وەک شارەوانی ھەستاوین بەچاندنی نەمام لەژێر ناونیشانی کوردستانێکی سەوز بۆ ھەموومان".

دەشڵێت، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانیانە خاوەن مانگاو ئاژەڵەکان بێ گوێدانە ھیچ بەھایەکی نیشتیمانی وەک پێشوو زۆر بێ باکانە مانگاو ئاژەڵەکانیان بەرەڵای ناو بازاڕو باخەکانی سنوری شارەوانی دەکەن، بۆیە ئەوانیش ناچار بوون سزای توند بۆ خاوەن ئاژەڵ و مانگاکان دابنێین.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سزادانەکە بریتییە لە بڕی پێ بژاردنبۆ یەک سەر مانگا ١٥٠ ھەزار دینارەوە دەست پێدەکات.

دەشڵێت، گەر دیاردەکە دووبارە بێتەوە و ئاژەڵەکە بگیرێتەوە خاوەنەکەی دەدرێتە دادگاو لەڕێگەی داواکار گشتییەوە توشی سزای قورسی دەکەنەوە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی شارەوانی دەربەندیخاندا هاتووە، "ئەم بریارەش لەپێناو جوان ھێشتنەوە و پاک ھێشتنەوەی شارەکەمان دەدەین، بۆیە تکامان لەخاوەن ئاژەڵەکان ھەیە ھاوکارمان بن چیتر ئاژەڵەکانتان بەرەڵای بازاڕو شوێنە گشتیەکان نەکەن باتوشی سزای قورس نەبن ھاوکاری ئێوە بۆ خودی ئێمە نیە بۆ خەلکی شارەکەمانە چونکە شار شوێنی بەخێوکردنی مانگا و ئاژەڵ نیە".


کـ - ئـ 












گەلەری