سەردێڕ:

لە دوای لیز ترەس؛ کێ کەمترین ماوە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووە؟

PM:09:07:20/10/2022

29784 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کرد وتیشی، "بەهۆی بارودخۆی خراپی ئابووری ئێستای بەریتانیاوە نەمتوانی بە ئەرکەکانمەوە پابەند بم."


لیز ترەس لە ٦ی مانگی رابردوو پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای وەرگرت و لە دوای ٤٤ رۆژ لە دەستبەکاربوونی وازی لە پۆستەکەی هێنا، ئەم ماوەیەش بە کورترین ماوەی حکومڕانی دادەنرێت لە مێژووی حکومی بەریتانیادا، ئەمەش لە کاتێکدایە بەریتانیا بە چەند قەیرانێکی ئابوری و ناکۆکی سیاسیدا تێپەڕدەبێت.

دەستلەکارێشانەوەی لیز ترەس لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە دوای قەیرانی "بودجەی بچوک"ەوە دێت کە بەهۆی پڕۆژە یاسای کەمکردنەوەی باجی نیشتیمانی لەلایەن کواسی کوارتنگی وەزیری دارایی پێشووەوە دروستبوو و بەهۆیەوە پاوەندی بەریتانیا بۆ کەمترین بەهای ٤٠ ساڵی رابردوو دابەزی.

لیستی درێژترین ماوەی حوکمڕانی بۆ کورتترین ماوەی حوکمڕانی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەم شێوەیەیە:

مارگرێت تاچەر - ١١ ساڵ

تۆنی بلێر - ١٠ ساڵ

هارۆڵد ماکمیلان - شەش ساڵ

جۆن مەیجۆر - شەش ساڵ

کلێمنی ئاتلی - شەش ساڵ

دەیڤید کامیرۆن - شەش ساڵ

هارۆڵد ویڵسۆن - پێنج ساڵ

ئێدوارد هیث - سێ ساڵ

وینستن چەرچڵ - سێ ساڵ

تێرێزا مەی - سێ ساڵ

جەیمس کالاهان - سێ ساڵ

بۆریس جۆنسن - دوو ساڵ

جۆردن براون - دوو ساڵ

ئەنتۆنی ئیدن - یەک ساڵ

ئەلێک دۆگلاس هیۆم - ٣٦٤ رۆژ

ئەندرو بۆنار لو - ٢٠٩ رۆژ

لیز ترەس - ٤٤ رۆژ













گەلەری