سەردێڕ:

ژنێک بەتۆمەتی دزینی ٦٥ مسقاڵ زێڕ لە هەولێر دەستگیرکرا

PM:03:40:10/08/2021

5104 جار خوێندراوەتەوە

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر رایگەیاند، ژنێکییان بەتۆمەتی دزینی ٦٥ مسقاڵ زێڕ و (دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار دینار) دەستگیرکردووە.


نووسینگەی باشووری سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر ژنێکییان بەتۆمەتی دزینی ٦٥ مسقاڵ زێڕ و (دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار دینار) دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژنەکە ناوی (ز. م. ھ) ەو لە ئێستادا بەتۆمەتی دزینی (٦٥ مسقاڵ زێڕ) و بڕی (٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار) دەستگیر کراوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسیشدا هاتووە، تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستاشدا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراق راگیراوە.













گەلەری