PM:11:54:20/04/2022
3664 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە ٢٠ هەزار و ٩٠٠ سەربازی روسییان کوشتووە و ئاماری زیانە مادییەکانی روسیاشی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا ئاشکرای کرد، لە ٢٤ی شوباتەوە لە جەنگی وڵاتەکەیان لەگەڵ روسیادا ٢٠ هەزار و ٩٠٠ سەربازی روسییان کوشتووە و هاوکات ١٧١ فڕۆکە و ١٥٠ هێلێکۆپتەر و ٨١٥ تانک و دوو هەزار و ٨٧ زرێپۆشیان تێکشکاندووە.
باسی
لەوەشکردووە، ٣٩١ تۆپهاوێژ و ١٣٦ موشەکهاوێژ و ٦٧ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی روسیا تێکشکێندراوە.
ئەمەش داوای ئەوەدێت
ماوەی ٥٦ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و بەمەبەستی گەیشتن بە رێکەوتن و کۆتایی هێنان بە
جەنگ چەندین کۆبوونەوە و دانوستان لەنێوان شاندی هەردو وڵات ئەنجامدراون بەڵام بێ
ئەنجام بوون.