PM:10:18:20/04/2022
27392 جار خوێندراوەتەوە
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كۆتایی به‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه دێت كه چه‌ند رۆژێكه ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه. لە هەفتەى داهاتووشدا پێشبێنى شەپۆلێکى بارانبارین دەکرێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسى لەوەکردووە، ئه‌مشه‌و له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و كۆتایی به‌م شه‌پۆله تۆز خۆڵه‌ی كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه دێت، بەجۆرێک، سه‌ره‌تا له ناوچه‌كانی رۆژئاوا و بادینان و دواتر تا كاته‌كانی به‌یانی له ته‌واوی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم كۆتایی دێت.
هاوکات، کەشناسی
سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ھە‌فتە‌ی داھاتووە‌وە ئە‌گە‌ر گۆرانكاری
دروستنەبێت شە‌پۆلێكی بارانبارین ناوچە‌كە دە‌گرێتە‌وە.