PM:08:53:20/04/2022
7188 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی ناوچەی گیبری لە لوبنان کەڵەشێرێکیان لە بینایەکی نیشتەجێبوون دەستگیرکردووە، بەهۆی ئەوەی دەنگی کەڵەشێرەکە خەڵکی باڵەخانەکەی بێزارکردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی نەهاری لوبنانی، دانیشتووانی ناوچەکە سکاڵایان لەسەر هاوڵاتییەکی ئەو شوێنە کردووە، کە شوێنێکی ماڵەکەی کردووە بە دەواجین "شوێنی بەخێوکردنی پەلەوەر"، دەنگی کەڵەشێر و پەلەوەرەکان لەگەڵ بۆنی ناخۆشییان بووەتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی باڵەخانەکە.
دەواجینەکە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی چڕ بووە کە دەکەوێتە ناوچەی شیاح لە لوبنان و نزیک شەقامی زانکۆی تەیونە، پۆلیس کەڵەشێرەکەیان دەستگیرکردووە و دەواجینەکەیان داخستووە، داوایان لە خاوەنەکەی کردووە شوێنێکی تایبەت بە پەلەوەرەکانی دابین بکات کە دوربێت لە شوێنی نیشتەجێبوونەوە و ڕێز لە مافی خەڵکی بگرێت، لە هەمان کاتدا رێکاریی یاسایی بەرامبەر خاوەنی کەڵەشێرەکە دەگیرێتە بەر.
ئ.ل