سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ لەبارەی لێخۆشبوونی ١٥٪ی قەرزی ئاوی هاوبەشانی ئاوەوە

PM:03:31:20/04/2022

9444 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، ماوەی لێخۆشبوونی هاوبەشانی ئاو بەڕێژەی ١٥٪ تا رێکەوتی ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لێخۆشبوونی ١٥% ی قەرزی ئاو تا ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزی ئاو بۆ هاوبەشانی ئاو تا ٩ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٢.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی ئاگادار كراونەتەوە بۆ كاركردن بەو رێنماییە و جێبەجێكردنی تا بەرواری دیاری كراو.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم لەماوەی رابردوودا بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانەکانەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥٪ی هاوبەشانی ئاوی لە هەرێم دەرکرد و چەند جارێک مۆڵەت و وادەی لێخۆشبوونەکەی، بەمەبەستی دانەوەی قەرزی ئاو لەلایەن هاوڵاتییانەوە، نوێ کردووەتەوە.













گەلەری