سەردێڕ:

کاتی نوێژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ کەی دەبێت؟

AM:10:04:20/04/2022

50136 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێکی ماوە بۆ جەژنی رەمەزان و موسڵمانانی کوردستان و جیهان لەو رۆژەدا یەکەم کارێک دەیکەن ئەنجامدانی نوێژی جەژنی رەمەزانە، بەپێی پێشبینییەکان رێکەوتی ٢ی ئایار یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.


نوێژی جەژنی رەمەزان سوننەتێکی کرداریی پێغمبەری ئیسلامە. لەمەزهەبی شافعیدا، کەزۆرینەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە پەیڕەوکارانی ئەو مەزهەبەن، ئەنجامدانی نوێژی جەژن سوننەتێکی جەخت لەسەرکراوە.

بەپێی شەریعەتی ئیسلامی بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن دەبێت خۆر بەئەندازەی رمێک لەئاسمان بەرزبێتەوە، ئینجا نوێژەکە ئەنجام دەدرێت، کە لە دوو رکات پێکهاتووە و دواتر پێشنوێژەکە وتارێک پێشکەشی نوێژخوێنان دەکات.

بەپێی پێشبینییەکان نوێژی جەژنی ئەمساڵ لەعێراقدا کاتژمێر ٥:٠٧ خولەکی سەر لەبەیانی دەبێت و کاتەکەش بەپێی شارەکان چەند خولەکێکی کەم جیاوازیان دەبێت.













گەلەری