AM:08:54:20/04/2022
6108 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی کارکردنی کۆمپانیایەکەوە پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی هەردوو سایدی سەر پردی کۆبانێی بەستووە و بەهۆیەوە لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری قەرەباڵغیەکی زۆر دروست بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەردوو سایدی سەر پردی کۆبانێی لە شەقامی ٦٠ مەتری "شەقامی بازنەیەیی مەلیک مەحمود"ی بەستووە و بەهۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر شەقامەکە دروستبووە.
هۆکاری بەستنی شەقامەکە کارکردنی کۆمپانیایەکە لەسەر شەقامەکە و
دەستپێکردنی پرۆژەیەکە لەسەری.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و
تیایدا هاتووە، هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری
هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا به‌هۆی كاركردن له‌شه‌قامی سه‌ره‌كی
مه‌لیك مه‌حمود، هه‌ردوو ئاراسته‌ی رۆیشتن و هاتنی به‌رزه پردی كۆبانێ به‌ربه‌ستراوه،
شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی خزمه‌تگوزاریی‌و شه‌قامه‌كانی ژێر به‌رزه پرده‌كه به‌كاربهێنن.
ئیحسان سابیر - سلێمانی