کریستیانۆ چەند نهێنییەکی ئاشکراکرد

PM:04:51:04/09/2023

1496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ ئاشکرای کرد ئامادە نییە مەدالییاکانی یانەپاڵەوانەکان بگۆڕێتەوە لە بەرامبەر بەدەستهێنانی جامی جیهانی بۆ پرتوگال.

ئەفسانەی تۆپی پێی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چەند نهێنییەکەی لەسەر ژیانی پیشەگەری و کەسیی خۆی ئاشکرا کرد ، لە گفتوگۆیەکی سەرنجڕاکێشدا لەگەڵ پلاتفۆرمی بازرگانی دراوی کریپتۆ، لەکاتێکدا ئەستێرە پرتوگاڵییەکە لەژێر ئامێری دۆزەرەوەی درۆدا بوو.

ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند کە ڕۆژێک دێت پورتوگال نازناوی جامی جیهانی بەدەست دەهێنێت ، بەڵام ئامێرەکە وەڵامەکەی بە هەڵە وەسف کرد وە کاتێک پرسیار لە کریستیانۆ دەکرێت کە دەتەوێت مەدالیاکانی بردنەوەی نازناوی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا بگۆریتەوەبۆ بەدەستهێنانی جامی جیهانی بۆ پرتوگال ، ڕۆناڵدۆ وەڵامی دایەوە و وتی نەخێر ئامێرەکە وەڵامەکەی بە راست وەسف کرد.

ئەستێرە پرتوگالییەکەدووپاتیکردەوە کە گۆڵەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر یۆڤانتۆسی ئیتاڵی تۆماری کرد لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2017 بۆ 2018بە باشترین گۆڵە لەژیانی پیشەیی خۆی.

ڕۆناڵدۆ سەبارەت بەو گۆڵە وتی: بۆ من باشترین گۆڵە تا ئێستا چونکە قورسترینە و جوانترینە وە ئەوە بەندە بە زۆر شتەوە.

کریستیانۆ وتیشی کە خولی ئینگلتەرا قورسترین خولە لە جیهاندا ، هەروەها کاتێک پرسیاری لەبارەی ڕاهێنەری پێشووی لە مانچستەر یونایتد سێر ئەلێکس فێرگسۆن لێکرا کە باشترین ڕاهێنەر بووە لە مێژووی تۆپی پێ ئەفسانەکەی پرتوگال وتی : دادپەروەرانە نییە بڵێین باشترینە ، من نازناوێکی زۆرم لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرانە بەدەستهێناوە کە لەگەڵیاندا کارم کردووە و دەبێت ئەوانیش بە باشترین بزانم ، بۆیە پێموایە دادپەروەرانە نییە تەنها یەک ناوباس بکرێت.