لیڤاندۆڤسکی چی دەڵێت لەسەر وەرزی داهاتوو؟

PM:06:11:26/07/2023

1080 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە ئامانجی ئەوەیە وەرزی داهاتوو گۆڵی زیاتر تۆمار بکات و هەوڵی باشترین ئەنجامیش دەدەن.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، هەستێکی زۆر باشی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەیدا.

لیڤاندۆڤسکی وتی: ئامانجم ئەوەیە لە وەرزی داهاتوودا ژمارەیەک گۆڵی زیاتر تۆمار بکەم و بە دڵنیاییشەوە لەگەڵ هاوڕێکانم دەمانەوێت زۆرترین نازناو بەدەستبهێنین.

وتیشی: تاکە شتێک لە وەرزی رابردوو لێی پەشیمانم ماڵئاواییکردنمان بوو لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، بەختمان نەبووە وە لە هێڵی بەرگریش کیشەمان هەبوو بەهۆی پێکانەوە ئەوەش بە ڕوونی لە یاریەکانمان بەرامبەر ئینتەر میلان و بایرن میونشن هەستی پێکرا.

دەشڵێت، هەموو کاتێک دەمەوێت لە پێگەی خۆم و کارەکانم بە تۆپ و بێ تۆپ و دۆزینەوەی بۆشاییەکان پێشبکەوم، هەندێک جار کە گۆڵ تۆمار ناکەم دڵتەنگ دەبم کە ئەوەش پەیوەستە بە ئاستی تەواوی تیپەکە لە یاریگادا.

ئاماژەی بەوەشدا، چاوەڕێی نەدەکرد لە یەکەم وەرزیدا ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بکات، بەرشەلۆنە پلانی تایبەت بە خۆی هەیە و ئێستا لە دۆخێکی باشدان، دڵخۆشی خۆشی بە پەیوەندیکردنی گوندۆگان بە یانەکەیانەوە دوپاتکردەوە و دڵنیاییدا کە ئەو یاریزانە لە ئاستێکی بەرزدایە.

خ . ک