ڕۆناڵدۆ داهاتووی یەکلاکردەوە

PM:08:05:01/06/2023

1368 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە لە سعودیە دڵخۆشە و وەرزی داهاتووش لەگەڵ نەسر دەمێنێتەوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا ڕایگەیاند پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسرەوە یەکێکە لە باشترین ساتەکانی کاروانی وەرزشی و چاوەڕێی کردووە لەم وەرزەدا نازناو بەدەستبهێنن.

ڕۆناڵدۆ لەبارەی داهاتووشیەوە دوپاتیکردەوە کە لە وڵاتی سعودیە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات و وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەی نەسر بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوروپا و سعودیە هاوشێوەن بەڵام تاکە جیاوازی نێوانیان ئەوەیە کە لە ئەوروپا بە ڕۆژ ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت بەڵام لە سعودیە ڕاهێنانەکانی دەکەوێتە دوای ئێوارە و درەنگانی شەوەوە.

لەکۆتایشدا ڕونیکردەوە کە هیوادارە هاندەرانی سعودیە چێژ لە یاریکردنی وەربگرن و دەیەوێت نازناوەکانی بەدەستبهێنێت.