رۆمەنیگە داوای بایەخدانی زیاتر بە تۆپی پێی کچان دەکات

PM:09:46:07/09/2022

1532 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆمەنیگە داوا لە یانەکانی ئەڵمانیا دەکات گرنگی زیاتربدەن بە باشترکردنی تیپی کچانیان.

کارل هاینز رۆمەنیگەی بەڕێوەبەری پێشووی جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سود زیتونگ داوای لە یانە گەورەکانی خولی ئەڵمانیا کرد کە بایەخی زیاتر بدەن بە تیپی کچانیان.

رۆمەنیگە دوپاتیکردەوە کە دەبێت یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا پارەی زیاتر خەرجبکات بۆ تۆپی پێی ئافرەتان و دروستکردنی تیپێکی بەهێز کە توانای بردنەوەی نازناوەکانی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئەنجامە باشەی هەڵبژاردەی کچانی وڵاتەکایان لە جامی یۆرۆدا بەدەستیان هێنا نابێت کۆتاجار بێت و پێویستە کاری گەورە بکرێت تا لە ساڵانی داهاتوودا ئەنجامی باشتر بەدەستبهێنن.

رۆمەنیگە بەداخە بۆ ئەوەی کە بەشێکی زۆری خەرجییەکان لە تۆپی پێدا دابینکراوە بۆ مووچەی یاریزانان و ئەو بڕە پارەیەی وەک عمولە بە بەڕێوەبەری کارەکانیان دەدرێت کە ئەوەش وەرزشەکەی کردووە بە بازرگانی.

بڵاویشیردکەوە کە پێویستە مۆدێلی نوێ لە تۆپی پێدا بدۆزنەوە و هیواداریش وڵاتەکەی دەستپێشخەر بێت و پرۆژەیەکی گەورە پێشکەشی ئەو وەرزشە بکات.

هەڵبژاردەی کچانی ئەڵمانیا لە جامی یۆرۆی 2022دا پلەی دووەمی بەدەستهێنا دوای دۆڕاندنی لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ

خ . ک