حەمیدیچ: هەوڵی گواستنەوەی رۆناڵدۆمان نەداوە

PM:12:58:02/09/2022

1692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حەمیدیچ دوپاتیکردەوە هەوڵی گواستنەوەی رۆناڵدۆیان نەداوە و دەشیانەوێت یانەکەیان بگەیەننە لوتکە.

حەسەن سالیحەمیدیچی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆری سکای سپۆرت رایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەسایەتیەکی گەورەی هەیە لە تۆپی پێدا و جێ پەنجەی خۆی لە تۆپی پێدا جێهێشتوە.

حەمیدیچ وتی: رۆناڵدۆ یەکێک نەبوە لە پاڵێوراوەکان کە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات و هیچ هەوڵێکمان نەداوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.

وتیشی: تەنیا یەک ئامانجمان هەیە ئەویش بردنەوەی سەرجەم نازناوەکانە تا یانەکەمان لە لوتکەی جیهاندا بێت، ئەوەش پێویستی بە کاری بە کۆمەڵ هەیە و یاریزانانی ئێستای یانەکەشمان دەتوانن ئەو کارە بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە کۆمەڵەکەیان لە چامپیۆنز لیگ قورسە بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی کە دەگەنە قۆناغی 16 و رووبەروویبونەوەی لیڤاندۆڤسکی بە نایاب ناوبرد.

دوپاستیکردەوە کە پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ یاریزانان و ستافی راهێنەران و سەرۆک و سەرجەم ستافی یانەکەی هەیە و بەردەوام پشتگیریان کردووە لە کارەکایدا.

خ . ک