PM:07:31:07/03/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا
لیڤەرکوزن دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر فرایبۆرگ بە سێ گۆڵ یەکسانبوو.
لە یارییەکی بەهێزی
هەفتەی 25ی خولی ئەڵمانیا، بایەر لیڤەرکوزن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی
فرایبۆرگ.
تایمی یەکەم، خاوەن
یاریگا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 34 بە گۆڵێکی فینسینزۆ پێشکەوتن، بەڵام یانەی
میوان دوای چوار خولەک وەڵامیان دانەوە و کریستیان کۆڤانی گۆڵی یەکسانبوونی
نووسیەوە.
یارییەکە بەمە گەرموگوڕی
زیاتری بە خۆیەوە بینی و لە خولەکی 43 فرایبۆرگ گۆڵی دووەمیشی لە رێگەی سوزوکی
تۆمارکرد، بەڵام ئەم جارەش لیڤەرکوزن بە زووترین کات و دوای پێنج خولەک بە گۆڵێکی
گریماڵدۆ وەڵامیان دانەوە.
لە تایمی دووەم، بۆ
یەکەم جار لیڤەرکوزن لە یارییەکەدا پێشکەوت، بە گۆڵێکی مارتن تریێر کە لە خولەکی 52
تۆمارییکرد، بەڵام فرایبۆرگ رێگەی بە پێشکەوتنەکە تا کۆتایی نەدا و لە خولەکی 86
گۆڵی یەکسانبوونیان لە رێگەی ماتیاس جینتیر هێنایە بەرهەم.
سەرەنجام یارییەکە
بە یەکسانبوون بە سێ گۆڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە لیڤەرکوزن لە پلەی شەشەم و
فرایبۆرگ لە پلەی هەشتەم دەبیندرێن.