PM:03:21:07/03/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ چاوەڕێی
دابەزینی تۆتنهام دەکات و لەو کاتەدا گواستنەوەی پێنج یاریزانی دەکاتە ئامانج.
یانەی تۆتنهام لەم
وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا ئاستی زۆر خراپە و زۆر نزیکە لە پلەکانی دواوەی
ریزبەندی و هاندەرانی ئەو یانەیەش ترسی ئەوەیان هەیە یانەکەیان دابەزێت بۆ خولی
پلە یەک لە وەرزی داهاتوودا.
پێگەی ئانفێڵد
بڵاویکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوڵ لە ئێستادا چاودێری بارودۆخی تۆتنهام دەکات و
بەنیازی گواستنەوەی پێنج ئەستێرەی ئەو یانەیەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا.
ئەو پێگەیە
دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی لیڤەرپول بڕیاریانداوە گرێبەست لەگەڵ هەریەکە لە
ڤان دیڤین و ئارچی گرای و لوکاس بێرگڤاڵ و کۆلۆسیڤسکی و پیدرۆ پۆرۆی یاریزانانی
تۆتنهام ئیمزابکەن.
نوسیویەتی، ئامانجی
یەکەمی کارگێڕی لیڤەرپوڵ گواستنەوەی ڤان دی ڤین دەبێت تا بیکاتە شوێنگرەوەی
ئیبراهیما کۆناتێ بەهۆی ئەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
دواتریش هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو گواستنەوەی گرای و بێرگڤاڵ بەهۆی ئەوەی
تەمەنیان بچوکە و چاوەڕێی داهاتوویەکی باشیان لێدەکرێت، وە هەروەها پیدرۆ پۆرۆ بۆ
بەهێزکردنی باڵی بەرگری راست.
خ . ک