AM:10:44:22/02/2026
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی دەوحە
ئەلکاراز بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام شکستی بە ئارسەر هێنا و بووە
پاڵەوان.
لە یاریی کۆتایی
جامی دەوحە، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی و ئارسەر فیلسی فەرەنسی رووبەروو یەکتر
بوونەوە.
ئەلکاراز بە
بردنەوە لە ئەندریە روبلێڤ گەیشتبووە یاریی کۆتایی و فیلسیش لە پێش کۆتایی
بردنەوەی بەسەر یەعقوب مەنشیک بەدەستهێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی.
لە یاریی کۆتاییدا،
ئەستێرە ئیسپانییەکە ئاستێکی کەم وێنەی پێشکش کرد و توانی هەردوو کۆمەڵەکە بە
ئەنجامی شەش بە چوار و حەوت بە شەش لە سودی خۆی تەواو بکات، هەردوو کۆمەڵەکەش بە
51 خولەک کۆتاییهات.
سەرەنجام کارلۆس
ئەلکاراز توانی ببێتە پاڵەوانی جامی دەوحە و بۆ یەکەم جار لە کاروانی وەرزشیدا ئەو
نازناوەی بەدەستهێنا.