PM:09:09:13/03/2026
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی دوپاتیکردەوە بایرن
میونشن هەمیشە دەیەوێت باڵادەستی خۆی بسەلمێنێت و دەیانەوێت درێژە بە ئەنجامە
باشەکەیان بدەن.
ڤینسێنت کۆمپانی،
ڕاهێنەری بایرن میونشن، بەرلە یارییە لوتکەکەی بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن رایگەیاند،
یاریزانەکانی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەم تاقیکردنەوەیە دەکەن و تەنها بیر لە بردنەوە
و نیشاندانی شێوازی یاریکردنی خۆی دەکاتەوە.
کۆمپانی ئاماژەی بەوە
کرد، یاری بەرامبەر لیڤەرکوزن تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە و هەموو کاتێک هەمووان
دەیانەوێت بەرامبەر باشترینەکان خۆیان تاقی بکەنەوە، لیڤەرکوزن کاری نایاب دەکات و
دەستکەوتی باشیان بەدەستهێناوە.
وتیشی: ئێمە بایرن
میونشنین، هەمیشە دەمانەوێت کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەین و هێرشبەر ببەین، گرنگ نییە
بەرامبەر کێ یاری دەکەین، ئامانجی ئێمە ئەوەیە شێوازی یاریکردنی خۆمان بەسەر
یاریگادا بسەپێنین و هاندەرانمان دڵخۆش بکەین.
دەشڵێت: لە یانەیەکی وەک
بایرن، هەمیشە فشار هەیە بۆ بردنەوە، ئەمە شتێکی نوێ نییە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە
بە جۆش و خرۆشەوە بچینە ناو یاریگاوە و وەک یەک تیم کار بکەین و درێژە بە ئەنجامە
باشەکەمان بدەین کە یاریی رابردوو تۆمارمان کرد.