چارەنووسی هالاند ئاشکرابوو

PM:06:08:12/03/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند دەیەوێت تاوەکوو چەند ساڵێکیتر لە مان سیتی بمێنێتەوە و پاشان بڕیاربدات بچێتە خولی ئیسپانیا.

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری مانچستەر سیتی بەهۆی ئاستە باشەکەی پێشکەشی دەکات بووەتە جێگای سەرنجی زۆرێک لە تیپە گەورەکانی جیهان.

ئێل ناسیۆناڵ ئاماژەی بەوەکردووە کە هالاند بڕیاری داوە تاوەکوو چەند ساڵێکیتر لە مان سیتی بمێنێتەوە و لە پریمەرلیگ درێژە بە یارییکردن بدات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە خەونی یاریزانەکە یارییکردنە لە خولی ئیسپانیا بەتایبەت بۆ ریاڵ مەدرید یاخود بەرشەلۆنە، بەڵام وای دەبێنێت هێشتا کاتی تاقیکردنەوەی ئەم قۆناغە نەهاتووە و دەتوانێت لە داهاتوودا بیری لێبکاتەوە و هەنگاوی بۆبنێت.

ئەستێرە نەروجییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەرسیتی تاوەکوو ساڵی 2034 بەردەوامی هەیە و لەگەڵ ئەو یانەیەش لەم وەرزە بەشداری 40 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 29 گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.