ئارنۆڵد: عێراقییەکان شایستەی ئەوەن خەونی 40 ساڵەیان بەدیبێت

PM:02:26:21/02/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارنۆڵد دوپاتیکردەوە عێراقییەکان شایستەی ئەوەن خەونی 40 ساڵەیان بەدیبێت و لە مۆندیالیش فشارەکانی سەریان کەمترە.

گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە ساڵی 2004ەوە متمانەی تەواوی بە تواناکانی هەڵبژاردەی عێراق و یاریزانەکانی هەیە کە لە توانایاندایە کاری گەورە بکەن.

ئارنۆڵد وتی، کێشەی ئەم هەڵبژاردەیە ئەوەیە کە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا ئەو ئامانجەیان بەدەستنەهێناوە کە ویستویانە بەڵام ئێستا من دەمەوێت خەونی 40 ساڵەی خەڵکی ئەم وڵاتە بەدیبهێنم و گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر بکەین.

وتیشی، گەڕانەوە بۆ مۆندیال و بەشداریکردن لە مۆندیال تام و چێژێکی زۆر تایبەتی هەیە و ئێستاش عێراقییەکان ئەم خەونەیان هەیە، بە دڵنیاییەوە کە ئەو ئامانجەمان بەدیهێنا تەواوی بیرکردنەوەی میللەتەکە دەگۆڕێت.

گراهام ئارنۆڵد دەڵێت، ئێمە ناچینە یاریگاوە تەنها لەبەرئەوەی لە شكستی گەورە دووربکەوینەوە بەڵکو لە هەموو یارییەکدا ئامانجمان بردنەوە دەبێت، ئەگەر گەیشتینە مۆندیالش بە دڵنیاییەوە فشارەکان لەسە نەرویج و سەنیگال زیاتر دەبن بۆ سەرکەوتن نەک ئێمە.

دەشڵێت، ئاستی یاریزانەکانم بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبوونەتەوە لەڕووی تەکنیک و جەستەیی و دەرونیشەوە، سەرسامبووم بە ئاستی هەموویان و قەدەغەکردنی سۆشیال میدیاش کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر باشتربوونی ئاستیان.

خ . ک